د. جەعفەر عومەر
پزیشکی نەخۆشییە دەرونییەکان

ئۆتیزم واتە بوونی کێشە لە پەیوەندییەکان لەگەل ئەوانی تر و بوونی ئارەزو و جولەی دووبارە و سنوردار الی منداڵ کە وادەکات منداڵ زیاتر لەناوخۆیدا بژی. ئۆتیزم چەندین شکڵ و شێوەی هەیە و تەنها یەک شێیوە نییە، لەبەرئەوەشە ئیستا پێیدەوترێت شڵەژانی شەبەنگی ئۆتیزم (Disorder Spectrum Autism(
ئۆتیزم نەخۆشی تەمەنی منداڵییە و لە تەمەنی گەشەی سەرەتای منداڵیدا دەردەکەویت نەک بە گەورەیی. و رێژەکەی لە رەگەزی کوردا بەرزترە. بە رێژەی ٤ کور بە ١ کچ. ھەروەھا رێژەکەی لە هەڵکشاندایە، تازەترین راپرسی کە لە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە کە لە هەر ٤٠ منداڵێکی تەمەنی ٣ بۆ ١٧ ساڵن و The Prevalence of Parent-Reported Autism ھەیە ئۆتیزمی یەکێکیان Spectrum Disorder Among US Children). هەندێک توشبوو بە ئۆتیزم بە چارەسەر و راهێنانەوە نیشانەکانیان کەمدەبنەوە و بەرەو باشبوون دەچن. بەتایبەت ئەگەر لە سەرەتای دەرکەوتنییەوە چارەسەر وەربگرن.
Is autism curable?
ئۆتیزم ئەگەر بیرکۆڵی لەگەڵ نەبێت واتە منداڵەکە ئاستی ژیری باش بێت ئەوە ئەگەری باشبوونی زۆرە و لەروی چارەسەرییەوە بەرەوپێشەوە دەچێت. هۆکاری مەترسیدار بۆ توشبوون بە ئۆتیزم زۆرن، جگە لە بۆماوە کە رۆلی هەیە لە توشبووندا، چەند هۆکارێکی ژینگەیی ئەگەری توشبوون زیاتر دەکەن وەکو:
نەخۆشبوونی دایک کاتێک کە مندالەکەی لە سکدایە، زەبر و کێشەکانی کاتی لەدایکبوونی منداڵ وەکو درەنگ کەوتنی لەدایکبوون، نارەحەتبوونی منداڵ کاتی لەدایکبوون، توشبوون بە هەندێک نەخۆشی لە تەمەنی کۆرپەلەییدا وەکو زەردوویی و بەرکەوتن بە ژەهرەکان. زۆر سەیرکردنی شاشە لە تەمەنی خوار ٢ ساڵان هۆکارێکە بۆ توشبوون بە چەندین نیشانەی ئۆتیزم و و تەنانەت دەست نیشانکردن بە ئۆتیزم. ) electronic Early screen exposure and autistic-like symptoms . لەدایکبوونی مندال بە نەشتەرگەری کە ئێستا لەناو خانماندا زۆر بەرباڵوە و ھەندێکجار بەبێ هۆکاری پزیشکی دەیکەن بۆ بابەتی دەستکەوتنی رێکەوت ی جوان بۆمنداڵ یان لە ترسی ژانی منداڵبوون. دەرکەوتووە کە ئەو مندااڵنەی بە نەشتەرگەری لەدایکدەبن زیاتر توشی ئۆتیزم دەبن. ) Increased to Tied Delivery Cesarean)Risk for Autism, ADHD
