تێگەشتنێکی جیاوازتر لە تووشبووانی ئۆتیزم

و. رەیان کەریم

Photo by Daria Obymaha on Pexels.com


ئۆتیزم حاڵەتێکی شەبەنگییە کە بە مانای ئەوە دێت نیشانەکانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە و ئەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر ئەوەی چۆن کەسەکان لێکدانەوە بۆ جیهان دەکەن و تێکەڵ ئەبن لەگەڵ دەورووبەریان. کەسانی توشبووی ئەم شڵەژانە شەبەنگیە ڕووبەڕووی ئاستەنگی ئەبنەوە لەگەڵ پەیوەندییە کۆمەڵاییەتییەکان و کۆمەڵ و هەروەها لەوانەیە شێوە هەڵسوکەوتی سنووردار و دوبارەبووەوەیان هەبێت


کەسانی توشبوو بە ئۆتیزم کاریگەر ئەبن بە جیاوازییەکانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان؛


کەسانی توشبوی ئۆتیزم لەوانەیە ئاستەنگیان هەبێت لە دەربرینی زمانی قسەکردن و زمانی جەستە هەروەها لەوانەیە قورس بێت بۆ هەندێکیان کە ئاڵوگۆری گفتوگۆ بکەن، و تێبگەن لە دەربرینەکانی دەموچاو و یان پەیوەندی چاوی بۆ هەندێ کەس، وەڵامدانەوەی پرسیاری بۆچی ئەکرێت زۆر قورس بێت، چونکە وەڵامێکی کراوەی هەیە، لەوانەیە هەندێکیش دەستەواژەکان دووبارە بکەنەوە، وشەکان یان بەشێک لە وشەکان کە پێشووتر گوێیان لێ بووە، کە ئەمەش بە ئیکۆلایلا ناسراوە.


هەندێک لە کەسانی تووشبووی شڵەژانی شەبەنگی ئۆتیزم لەوانەیە کەم گۆ بن، یاخود هەر قسە نەکەن یان لەوانەیە دوا بکەون لە گەشەی زمانەوانییان. ئەکرێت لەوە تێبگەن کە کەسێک چی ئەڵێت، بەڵام ڕەنگە .کێشەیان هەبێت لە دەربڕیندا یان لە وەڵام دانەوەدا، قسەکردن بە ڕوونی، بەکارهێنانی زمانێکی سادە لەگەڵیان و کاتییان پێ بدرێت بۆ وەڵام دانەوە ئەتوانێت .یارمەتیدەربێت لە کاتی پەیوەندی کردن لەگەڵ کەسانی توشبووی ئۆتیزم

کاردانەوەی کۆمەڵایەتی


بەرکەوتنە کۆمەڵاییەتیەکان و تێکەڵبوون لەگەڵ دەووروبەر ئەکرێت قورس بێت بۆ کەسانی تووشبووی ئۆتیزم. لەوانەیە ڕووبەڕووی ئاستەنگی ببنەوە لە ناسینەوە و تێگەیشتنی دەربڕینەکانی دەموچاوو هەستی خەڵکی. لەوانەیە بۆ هەندێکیان قورس بێت کە شتەکان لە ڕوانگەی کەسانیترەوە ببینن و نیشانە کۆمەڵاییەتییەکان بخوێننەوە. هەروەها هەندێکیتریش لەوانەیە ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری ببنەوە لە دەربڕینی خۆیان و هەستەکانیان، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە کەسانی توشبووی ئۆتیزم نایانەوێ بەرکەوتنیان لەگەڵ خەڵکدا هەبێت. لە ڕاستیدا، بە پێچەوانەوەیە، هەندێکیان ئەیانەوێت کە بەشداربن لە بۆنە کۆمەڵاییەتییەکان و هاوڕێیەتی بکەن بەڵام لەوانەیە هەست بە ناڕەحەتی ھەڵبکەن لەو بیرۆکەیەی کە دۆخی تازە ئەزموون بکەن، شارەزایی کۆمەڵایەتی ئەتوانرێت پەرەی پێ بدرێت لە ڕێگەی دروستکردنی پەیوەندییە کۆمەڵاییەتییەکان، هەڵسوکەوت بە نموونە، و بەکارهێنانی نوسراوو چیرۆک، شێوازی هەڵسوکەوتە سنووردار و دووبارەوبووەکان، ئارەزووەکان و چالاکییەکان.

هەڵسوکەوتە دووبارەکان و ئارەزووەکان جیاوازن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکیتری توشبووی ئۆتیزم. ئەتوانیت ببێت بە بەشێکی سەرەکی لە ژیانی کەسێکی توشبووی ئۆتیزم کە ئەوە ئەتوانێت یارمەتیدەربێت لە ڕێکخستنی هەستەکانیان و هەروەها ئەتوانی خۆشی و ئارامییان پێ ببەخشێت، هەڵسووکەوتەکان، وەکو هاندان یان ئاگادارکردنەوەی خوودی، یاریکردن بە دەست، لەرزین، و بازدان و سووڕانەوەیە.

هەروەها کردارەکانیتر دەکرێت، پێچانەوەی پارچەیەک داو یان ڕاکێشانی لاستیک بە پەنجەکان لەخۆ بگرێت، کەسانی توشبووی ئۆتیزم ئەکرێت ئارەزوویەکی بەهێزیان هەبێت بۆ هەندێ شت کە دڵخۆشییەکی زۆریان پێ ببەخشێت، ئارەزووەکان جیاوازن لە نێوان کەسانی توشبووی ئۆتیزم، هەروەها ئەتوانێت هەر شتێک لەخۆبگرێت وەک ژمارە، گواستنەوە، موزیک. ھەروەک بۆ هەندێک لە کەسانی توشبووی ئۆتیزم، هاوئاهەنگی و ڕۆتین بە بەشێکی سەرەکی لە ژیان دائەنرێت، هەرچەندە ئەکرێت ژیان پێشبینی نەکراو و نادیار بێت، زۆربەیان پێیان خۆشە کە ڕۆتینێک و بنیادێکی دیاریکراویان هەبێت کە یارمەتییان بدات بزانن ڕۆژانە چی ڕووئەدات و کۆنتڕۆڵی نیگەرانی خۆیان بکەن.
بۆ زۆربەی کەسانی توشبووی ئۆتیزم، پێویستە ئەم ڕۆتین و چالاکییانە بە شێوەیەکی ڕاست ئەنجام ئەنجام بدرێت. بۆ نمونە، ڕەنگە بیانەوێت هەمیشە هەمان ڕێگە بەکاربهێنن بۆ چوون بۆ قوتابخانە یان خواردنی هەمان خۆراک بۆ نانی ئێوارە بۆ پشتگیریکردنی کەسێکی توشبووی ئۆتیزم بۆ گۆڕان، دەتوانی ژمارەیەک ستراتیجیتر بەکاربهێنی، وەکو بەکارهێنانی وێنەی و هێمای بینراو، خۆئامادەکردن بۆ گۆڕان و بە زمانێکی سادە ڕوونی بکەیتەوە کە چی ڕووئەدات.

Published by momenzellmi

Momen Zellmi Director of Hope Autism Society-HAS * Momen works from Erbil, capital of the Kurdistan Region of Iraq, as a researcher, lecturer, and advisor. Born in Khurmal district, Halabja province in northern Iraq in 1985. His family fled to Iran in 1987 and spent his childhood at refugee campuses. He received his primary education in Persian/Farsi language at Marivan town, west of Iran. His secondary schooling in Kurdish and Arabic languages was during the period of war against terrorism in 1998-2005 in Hawraman (Iran-Iraq border territory). * Momen Zellmi reads English at the College of Humanities at Salahadin University of Iraq (2006-10). He moved to India for his Master’s degree in English language and literature at Bangalore University, Acharya Institute of Management and Science (2011-13). He studies Ph.D. in Department of Foreign Languages at EMU in North Cyprus. He published several books and numerous works in the field of Language & Educational Policy, Gender, and Culture. He became trainer of educational policy, used to work as journalist and analyst with local and international outlets, co-founder KSS, and director of Hope Autism Society HAS. Momen works as Diplomatic and Political Consultant. He currently directs the Directorate of Academia and Quality Assurance of Gasha Technical Institute GTI, in Kurdistan Region of Iraq. • E-Mail: momenzellmi@gmail.com • Research gate: https://www.researchgate.net/profile/Momen_Mamin Google Scholar: https://scholar.google.com/citations?user=74DCeTEAAAAJ&hl=en Orcid ID: https://orcid.org/0000-0002-6182-2222 Twitter- @momenzellmi

Leave a comment

Design a site like this with WordPress.com
Get started