و. کەژێ کەمال

ئەو کەسانەی کە شڵەژانی شەبەنگی ئۆتیزمیان هەیە، ژیانێکیان هەیە کە ڕێژەی خەمۆکیان نزیکەی چوار هێندەی خەڵکی گشتی زیاترە.خەمۆکی لە شڵەژانی شەبەنگی ئۆتیزم نیشاندەدرێت بۆ کاریگەریی گەورە لەسەر جۆری ژیان. ئەم دوو دەستینشانکردنە بەستراون بە زیادبوونی پێویستی بۆ دەرمان و چاودێریکەر لەگەڵ بەرزبونەوەی مەترسی خۆ ئازاردان و خۆ کوشتن.
دیاریکردنی خەمۆکی لەشڵەژانی شەبەنگی ئۆتیزم زۆرجار ئەوپەڕی سەختیە بۆ هاوبەشیکردنی نیشانەکان لە نێوان هەردوو ناڕێکیەکەدا وە لەبەر ئەوەی هیچ ئامرازێکی پێوەری دەروونی نیە کە بتوانێ تێبینی خەمۆکی بکات لە شڵەژانی شەبەنگی ئۆتیزم.
بەرەنگاربوونەوەی دەستنیشانکردنی خەمۆکی لە ئۆتیزم
نەخۆشەکان دەست دەکەن بە فەرامۆشکردنی پاک و خاوێنی خۆیان پێش ئەوەی نەخۆشی خەمۆکیان بۆ دەستینیشان بکرێت، لە کاتێکدا ئەوانی دیکە بە شێوەیەکی زیاد نەخۆش دەبن لە نوسینەکانیان و نیگارکێشانەکانیان، وە لە زۆربەی حاڵەتی تردا خەمۆکی بەدیاردەکەوێت لە خراپتربوونی نیشانەکان، نەخۆشەکە زیاتر شەڕانگێز دەبێت یاخود ڕێژەی ڕەفتاری ئازاردانی خۆیی تێدا بەرزدەبێتەوە.
ڕێگاکانی چارەسەر بۆ خەمۆکی لە لە شڵەژانی شەپۆلی ئۆتیزم
خەمۆکی لە شڵەژانی شەبەنگی ئۆتیزم لەوانێیە چارەسەر بکرێت بە بەکارهێنانی دەرمان و چارەسەرکردنی ڕەفتار. سیرۆتۆنین ڕیوپتەیک ئینهیبیتۆر ئاساییانە بەکاردێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ خەمۆکی بۆ خەڵکی گشتی، لە حاڵەتێکدا کە ئەو دەرمانە هیچ کاریگەریەکی پیشان نەدات لە کەم کردنەوەی نیشانەکان لەسەر ئەو کەسانی شڵەژانی شەبەنگی ئۆتیزمیان هەیە، پێویستە دەرمانی تر بەکاربهێنرێت کە پەسەندکراون و کاریگەری دەبێت لە مامەڵە کردن لەگەڵ شڵەژانی ئۆتیزم ئەوانیش بریتین لە: ڕیسپێریدۆن و ئاریپیپرازۆل.
لەکاتی بەرەوپێشچوونی چارەسەری خەمۆکی لە ئۆتیزم دکتۆرەکان پێویستە دەست تێوەردانێک دروست بکەن بۆ پێویستی و ئارەزووی هەر نەخۆشێک .شێوازی ژیانێکی تەندروست کە خەمۆکی کەم دەکاتەوە لەناو دانیشتوانی گشتیدا ، هەروەک مەشق کردن، خۆراکپێدانی باش، وە هەروەها پێویستە شێوازی خەوتن پێشنیار بکرێت بۆ خەمۆکی لە شڵەژانی شەبەنگی ئۆتیزم
