ڕوەیدا مستەفا
و. سارا کامەران
سەرەتا دەبێ بڵێم، داوا لە کار بەدەستانی عێراق و کوردستان دەکەین کە تیشک بخەنە سەر زیادبوونی پێداویستیەکانی کەسانی تووشبوو بە شڵەژانی شەبەنگی ئۆتیزم (ASD)و بۆ دانانی ستراتیج لەسەر بنەمای زانیاری تا تووشبوانی ئۆتیزم توانا شاراوەکانیان بدۆزنەوە. چونکەبە پێی داتاکان زیاتر لە ٣٠٠٠ کەس تەنھا لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان توشبوو ئۆتیزمن.
ئەگەر ھەوڵەکان وەگەڕبخرێن، چەندین چارەسەری گونجاو هەن بە تێچووی کەم کە دەکرێت دابینبکرێن بۆ منداڵان و نەوجەوانانی ئۆتیزم کە لە بنەڕەتەوە ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان دەگۆڕێت. ڕاستیەکی نکۆڵی لێنەکراوە کە عێڕاق و کوردستان ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری ئابووری بوونەتەوە بەڵام ئەمەش واتای ئەوە نییە ئەو بوارانە پشت گوێبخرێن کە دەبێت کار بۆ بەرەوپێشچوونیان بکرێت.
هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی دەبێت پێکەوە کار بکەن بۆ دانانی نەخشەرێگاو ستراتیجی ئۆتیزم. ئەمەش خاڵێکی هاوبەش دەداتە بەغداد و هەولێر کە هەردوو لا دەتوانن بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەن.
راستییەکی حاشاھەڵنەگر ھەیە کە کارکردنی چڕی پێشوەختەی ڕەفتاریان یارمەتی بەرەوپێشچوونی منداڵانی ئۆتیزم دەدات. چونکە ئۆتیزم دۆخێکی دەمارییە کە کار دەکاتە سەر مێشک. کاتێک لە تەمەنی مناڵیدایە مێشک نەرمترە (توانای گۆڕانی هەیە) بۆیە گۆڕان و فێرکردنی ڕەفتارێکیتر ئاسانە.
لە بەریتانیا رێبەرێکی ئۆنلاین یارمەتی خێزانەکان دەدات و مەترسی کەوتنە دوای نەریتەکان یان چارەسەری سروشتی کەمدەکاتەوە. ئەم چارەسەرە گونجاوە بە تێچوو کەمەوە چەندین هەنگاوی کرداری لەخۆدەگرێت و زانیاری دەدات لەسەر دۆخەکە، دەستنیشانکردنی دۆخی تەندروستی، دەرووناسی و و چارەسەری قسەنەکردن و چەندین زانیاری گرنگیتر. ئەمانەی خوارەوە نموونەی رێبەری و ڕاوێژکردنە لەگەڵ خێزانی تووشبوانی ASD کە یارمەتی دەدات خەمخواردنەکان جیددیتر بکات کە کاریگەریەکی ئەرێنی هەبێت:
٠ رێبەری کلینیک بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە
٠ستراتیجی خەمخواردنی پێش وەختە بۆ شیکردنەوەی شڵەژانی شەبەنگی ئۆتیزم.
٠کۆمەڵە زانیاریەک بۆ خێزانەکان تا بیخوێننەوە
٠خولی ڕاهێنان بۆ فێرکاران
٠دروستکردنی گروپی پشتگیری دایک و باوک
وڵاتی بەریتانیا چەندین پاکێجی هەیە بۆ منداڵی ئۆتیزم وەک بەرنامەی (early bird)کە لە لایەن کۆمەڵگەی ئۆتیزمی دەوڵەتیەوە دروست کراوە. ئەم بەرنامەیە ٣ مانگ دەخایەنێت کە پشتگیری لە خێزانەکان دوات و توانایان دەداتێ بۆ ئاسانکردنی گفتوگۆی کۆمەڵایەتی منداڵەکانیان, و بۆ فێرکردنی چەندین ستراتیج و شێوازی بەسوود کە ڕۆژانە بەکار دێت.
ئەم پڕۆگرامانە دەکرێت بە ئاسانی بەکار بخرێنەگەڕ لە عێڕاق و ھەرێمی کوردستانیش بۆ دڵنیابوونەوە لەوانەی کە دۆخیان باش نیەلە کۆمەڵگەدا بۆ ئەوەی یارمەتی پێویستیان پێبگات. ئەگەر هەموو هەنگاوە بەرەوپێشچوونەکان پشت گوێبخرێن بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری لە وڵاتدا، ئەوا پێشکەوتن دەوەستێت و خەمخواردنەکان بێئەنجام دەمێننەوە.
