و. سەعد مەھدی

پێویستە دوو مانگ چاوەڕێی هەڵسەنگاندن بکەین بۆ دەستنیشانکردنی دۆخی تەندروستی منداڵەکانمان.
چۆن خۆمانی بۆ ئامادە بکەین ؟
یەکەم: دەربارەی ئۆتیزم زیاتر بزانە
ئەوەیان وادەکات لیستێك لە کۆمەڵە پرسیارێک ئامادەبکەیت بۆ ئەوەی ئامادەبیی بۆ هەنگاونان لەکاتێکدا منداڵەکەت تووشی شڵەژان یاخود ئۆتیزم بووە.
دووەم: زانیاری لەسەر منداڵەکەت کۆبکەوە
وا باشە کە فۆڵدەرێك ئامادە بکەیت دەربارەی تۆماری پزیشکی و هەر هەڵسەنگاندنی ڕەفتاری یاخود گەشەسەندن لە پێشوو. دەتوانی تێبینیەکانت بنووسیەوە دەربارەی ڕەفتاری منداڵەکەت و بە وریایی چاودێری بکەیت لەشوێنی جیاواز و لەگەڵ خەڵکی جیاواز، کەوا یارمەتیت دەدات بیرۆکەی خۆت بنوسیتەوە دەربارەی خاڵە بەهێزیەکان و خاڵە لاوازیەکانی منداڵەکەت.
سێیەم: چاوەڕوانی
هەندێك لە هەڵسەنگاندنەکان ئەنجامدراون لەلایەن تیمی پسپۆڕەوە. و ئەوەی تر لە لایەن کارمەندی تایبەت ئەنجامدراون. بە گشتی پزیشکی پێشکەوتووی منداڵان یاخود دەرونناسەکان شیاون بۆ دەستنیشانکردنی دۆخەکان . بە ڕاهێنان بێت یاخود پزیشکی تایبەت دەتوانی بە دروستی هەڵسەنگاندنەکە ئەنجام بدەن. و پێویستی بە پەیوەندی ڕاستەوخۆی منداڵ و دکتۆرەکە هەیە.
دایک و باوك هەندێك پرسیاریان ئاراستە دەکرێ دەربارەی ڕەفتار و پێشکەوتنی منداڵەکەت. لەوانەیە پرسیارەکان زۆربن، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەم زانیارییانە یارمەتی پڕۆفیشناڵەکان دەدەن کە هەڵسەنگاندنێکی دروستتر ئەنجام بدەن.
چوارەم: ڕێکخستنی پشتگیری
زۆربەی دایک و باوکان بەسۆزەوە لەگەڵ پڕۆسەی دەستنیشانکردنی دۆخی تەندروستییەکە دەجوڵێنەوە. لەبری ئەوەی بەتەنها ئەنجامی بدەن، کەسێکی باوەڕپێکراو بانگهێشت بکە لەگەڵت بێت و یارمەتیدەر بێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان.
پێنجەم: تۆپەکە بخولێنەوە
منداڵەکەت دەستنیشان بکرێت بە ئۆتیزم یان نا، ڕەنگە هەڵسەنگاندنەکە دواکەوتنەکانی گەشەکردن ئاشکرا بکات کە سوود لە خزمەتگوزاریەکانی دەست تێوەردانی وەک ئاخاوتن، چارەسەری پیشەیی و فیزیکی وەربگریت. قوتابخانەکەت یان پرۆگرامی دەستێوەردانی پێشوەختەی دەوڵەت، خزمەتگوزاری لەم جۆرە بە خۆڕایی پێشکەش دەکەن بۆ ئەو منداڵانەی کە پێویستیان پێیانە. لەگەڵ ئەوەشدا، منداڵەکەت دەبێت بە جیا هەڵبسەنگێنرێت. بۆیە چاوەرێی دەستنیشانکردنی ئۆتیزم مەکە بۆ داواکردنی هەڵسەنگاندنێکی لەم شێوەیە.
