ئۆتیزم؛ جۆرەکانی، نیشانەکانی و چارەسەری

د.جەعفەر عومەر*

لە رابوردوو نەخۆشی ئۆتیزم بۆ چەند شێوەیەک دابەشدەکرا ئەوانیش بە گشتی ٥ جۆر بوون:

نەخۆشی ئەسپێرجەر، نەخۆشی رێت، نەخۆشی ئۆتیزم، نەخۆشی جیابونەوەی منداڵی، جۆرەکانی تری جگە لەو چوار جۆرە. بۆ هەر یەکە لەو جۆرانەش چەند نیشانەیەکی دیاریکراو و تایبەت هەیە کە لە زۆربەیاندا هاوبەشن و چەند نیشانەیەکی کەم یان شێوازی دەرکەوتنیان جیاوازە.

لە رۆژگاری ئەمرۆدا نەخۆشی ئۆتیزم وەکو شەبنگێک (spectrum) دەناسێندرێت کە چەندین جۆر و شێوەی جیاوازی هەیە و هیچ منداڵێکی ئۆتیزم لەوی تر ناچێت. لەبەر ئەوە هەموو ئەوانەی نیشانەکای ئۆتیزمیان هەیە دەچنە چوارچێوەی نەخۆشی ئۆتیزمەوە و پیاندەوترێت توشبوو بە ئۆتیزم.

نیشانەکانی ئۆتیزم: نیشانە هاوپەیوەستەکان

ئەم نیشانانە زۆرجار لەگەل نەخۆشی ئۆتیزم هەن:

• نەتوانینی قسەکردن یان دواکەوتن لە قسەکردن.

• جوڵە زۆری و عەجولی.

• سەرەڕۆیی.

• خۆبرینداركردن و زیانگەیاندن بە خۆی.

• بیانوو بەهانەگرتن و ورکگرتن.

• ناڕێكی لەخواردن و كەمخەوی.

چارەسەری نەخۆشی ئۆتیزم

ئەم نەخۆشییە بە دوو شێوازی سەرەکی چارەسەر دەکرێت:

– راهێنانەوەی رەفتاری منداڵ.

– پێدانی دەرمان بۆ کۆنترۆڵکردن و کەمکردنەوەی نیشانەکان.

هەتا ئەمرۆ هیچ چارەسەرێک نییە کە ببێتە هۆی چاکبونەوەی تەواوەتی ئەم نەخۆشییە، بەڵام ئەو دوو جۆرەی سەرەوە یارمەتیدەرێکی باشن بۆ باشبوونی تاک و تەنانەت راهاتنەوەی بۆ ناو کۆمەڵگە.

*پزیشکی پسپۆری دەروونی

Published by momenzellmi

Momen Zellmi Director of Hope Autism Society-HAS * Momen works from Erbil, capital of the Kurdistan Region of Iraq, as a researcher, lecturer, and advisor. Born in Khurmal district, Halabja province in northern Iraq in 1985. His family fled to Iran in 1987 and spent his childhood at refugee campuses. He received his primary education in Persian/Farsi language at Marivan town, west of Iran. His secondary schooling in Kurdish and Arabic languages was during the period of war against terrorism in 1998-2005 in Hawraman (Iran-Iraq border territory). * Momen Zellmi reads English at the College of Humanities at Salahadin University of Iraq (2006-10). He moved to India for his Master’s degree in English language and literature at Bangalore University, Acharya Institute of Management and Science (2011-13). He studies Ph.D. in Department of Foreign Languages at EMU in North Cyprus. He published several books and numerous works in the field of Language & Educational Policy, Gender, and Culture. He became trainer of educational policy, used to work as journalist and analyst with local and international outlets, co-founder KSS, and director of Hope Autism Society HAS. Momen works as Diplomatic and Political Consultant. He currently directs the Directorate of Academia and Quality Assurance of Gasha Technical Institute GTI, in Kurdistan Region of Iraq. • E-Mail: momenzellmi@gmail.com • Research gate: https://www.researchgate.net/profile/Momen_Mamin Google Scholar: https://scholar.google.com/citations?user=74DCeTEAAAAJ&hl=en Orcid ID: https://orcid.org/0000-0002-6182-2222 Twitter- @momenzellmi

Leave a comment

Design a site like this with WordPress.com
Get started