
ئازاد جه‌لال*
ئۆتیزم شڵه‌ژانێكی ده‌روونی تونده، له پێش ته‌مه‌نی 3 ساڵییه‌وه له منداڵدا ده‌رده‌كه‌وێ و ده‌ناسرێته‌وه، هه‌ندێ سه‌رچاوه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه له نێوان 15ـ 36 مانگی‌دا ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌م شڵه‌ژانه ده‌روونییه به رێژه‌ی له(75%). زیاتر له كوڕدا ده‌رده‌كه‌وێ وه‌ك له كچ
منداڵی ئۆتیزم له سێ بواردا كێشه‌ی هه‌یه، ئه‌وانیش له تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و گه‌شه‌ی زمانه‌وانی‌و هه‌ندێ كێشه‌ی ره‌فتاری تر، له زمانی كوردییدا وشه‌ی خود ته‌نیایی بۆ ئۆتیزم دانراوه.
له ساڵی 1943دا زانا لیوكه‌نه‌ر وتارێكی ده‌رباره‌ی (11) نه‌خۆشی نووسی، بۆیده‌ركه‌وت كۆمه‌ڵێ نیشانەی هه‌یه كه پێشتر نه‌زانراوه، یا نه‌بیستراوه، بۆیه ئه‌و نیشانانه‌ی ناونا ئۆتیزم.
ئۆتیزم له هه‌ندێك منداڵدا سووكه‌و ڕه‌نگه كاریگه‌ر نه‌كاته سه‌ر به‌ڕێكردنی شێوازی ژیانی، واته به ئاسانی ده‌توانێ ژیان به‌رێ بكات به بێ كێشه، به‌ڵام له هه‌ندێ منداڵی تردا شێوازه‌كه‌ی تونده و كیشه بۆ هه‌ندێ له خیزان دروست ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌نجامی ئه‌و شڵه‌ژان‌و تێكچوونی كۆئه‌ندامی ده‌مارییه كه فه‌رمانه‌كانی مێشكۆڵه په‌ك ده‌خات، ده‌ركه‌وتووه هۆكاری ره‌گه‌زیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی باری فیربوون‌و ده‌رامه‌تی خێزاینی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به تووشبوون به ئۆتیزمه‌وه نییه.
پێناسه‌ی جلبر بۆ ئۆتیزم: له ساڵی 1992دا جلبر ده‌ڵی ئۆتیزم شڵه‌ژانه له گه‌شه‌كردندا، به‌وه‌ش منداڵا تووشی ته‌نگژه‌ی ره‌فتاریی ده‌بێ. كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی ئۆتیزمیش پێی وایه كه ئۆتیزم كۆسپه به‌رده‌م گه‌شه‌كردنه.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئۆتیزم شڵه‌ژانێكه له گه‌شه‌كردنی منداڵدا له سێ ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵدا ده‌رده‌كه‌وێ و ده‌بێته هۆی په‌ككه‌وتنی فێربوونی زمانه‌وانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌كخستنی یاری منداڵا.
زمان هۆكاری تێكه‌ڵاوبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و دروستبوونی كارلێكی نێوان مرۆڤاكانه. منداڵی ئۆتیزم ناتوانێ وه‌ك منداڵی ئاسایی قسه بكات، چه‌ند رسته‌یه‌ك بڵێ، حه‌زی له‌وه نییه ئه‌و شتانه بگۆڕێ‌كه یاریی پێده‌كات. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌كارناهێنێ‌و ناتوانێ به‌شداری قسه‌كردنی به‌رامبه‌ر بكات‌و توانای ده‌ربڕینی گۆڕانیشی نییه ، بۆ ئه‌و قورسه راناوه‌كان به‌كاربهێنێ.
وشه‌ی سه‌یر به‌كارده‌هێنێ‌و هه‌ندێ جار وشه‌ی كۆتایی رسته‌كان ده‌ڵێته‌وه، كێشه‌ی لاوازی كۆمه‌ڵایه‌تیش لای منداڵی ئۆتیزم ئه‌وه‌یه كه منداڵی توشبوو به ئۆتیزم هه‌ست‌و سۆز‌و خۆشه‌ویستی بۆ دایك‌و باوكی وه‌ك منداڵی ئاسایی نییه،ئه‌گه‌ر دورو بكه‌وێته له دایك، یا باوك ئه‌وا باكی نیه، وه‌ك ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن: نه بای دیووه و نه بۆران حه‌زی له‌وه‌یه به ته‌نها یاری بكات له قه‌ره‌باڵغی بێزاره‌و گرنگی به‌كه‌سه نزیكه‌كان نادات. هه‌ستیاره له هه‌مبه‌ر تیشكی به‌هێزو خواردنی شیری بزن و به‌روبوومه‌كانی دانه‌وێڵه.
له بواری ڕه‌فتاریشدا كێشه‌كانی ئه‌وه‌یه به‌بێ هۆ جاری وایه پێده‌كه‌نێ، یا ده‌گری، یاخود توانای چاوتێبڕینی كه‌مه له كاتی قسه‌كردندا.
* خانه‌ی ڕاوێژ و ڕێنمایی خێزانی
