و. کەژێ کەمال
لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ لە ئۆتیزم چیە؟
لە دەستدانی کۆنتڕۆڵ پێناسە دەکرێت بە کاردانەوەیەک قوڵ بەرامبەر بە سەرلێشێواوی هەستکردن.کاتێک منداڵێک سەرڵێشاواو دەبێت، هیچ ڕێگەیەکی دیکە نازێنێت بۆ دەڕبڕینی ئەوە بێجگە لە لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ. ئەمەش لەوانێیە هەڵچوونی زارەکی لەخۆ بگرێت وەک هاوارکردن، گریان، یاخود کاردانەوەی جەستەیی وەک شەقلێدان، گازگرتن، وپیاکێشان.
لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ بەرامبەر بیانووگرتن
لەوانێیە چونیەک دەربکەون بەڵام لەدەستدانی کۆنترۆڵ جیاوازە لە بیانووگرتن. بیانووگرتن شێوازێکی منداڵانە زۆربەی کات بۆ بەدەستهێنانی ئەوەی دەیەوێت. هەرچۆنێک بێت، لەدەستدانی کۆنترۆڵ هیچ ئامانجێکی نیە و لەسەروی هێزی منداڵەوەیە.
تا زیاتر تایبەت ببێت، بیانووگرتن ڕوودەدات کاتێک منداڵەکە:
١- نائومێد بوون لە بەدەستنەهێنانی ئەوەی شتەی دەیەوێت.
٢- ئەوەی دەیەوێت نەتوانێ بیکات.
٣- نەتوانێت بە شێوەیەکی دروست پەیوەندی دروست بکات
نیشانەکانی لەدەستدانی کۆنترۆڵ لە ئۆتیزم لەوانێیە:
١-دەستپێدەکات بە نیشانەکانی پێش لەدەستدانی کۆنترۆڵ پێی دەوترێت کە دەکرێت زارەکی یا خود ڕەفتاری بێت، کە ئاماژەیە بۆ بۆ نزیکبوونەوەی ڕودانی لەدەستدانی کۆنترۆڵ..
٢-پێش دەکەوێت بە شڵەژان.
٣- بەهۆی زۆر هاندان یاخود بەشداری کردنی هەستەوەری نەخوازراو.
٤- تایبەت نەکراوە بە منداڵانی بەڵکو دەکرێت ڕووبدات لە هەرزەکاراندا یاخود پێگەیشتووان.
٥- ڕوودەدات لەگەڵ یان بێ بینەر.
٦- بۆ ماوەیەکی زیاتر دەمێنێتەوە لە بیانووگرتن.
چۆن مامەڵە لەگەڵ بیانووگرتندا بکرێت:
مامەڵەکردن لەگەڵ بیانووگرتندا جیاوازە لە مامەڵەکردن لەگەڵ لەدەستدانی کۆنترۆڵ. منداڵان بیانوو دەگرن چونکە شتێکیان دەوێت. هەرچۆنێک بێت ئەوە مانای ئەوە نیە کە پێویستە هەموو داخوازیەکانی بیانووگرتن ببەخشیت .
ئارامیت بپارێزە
ئاساییە ئەگەر وەڕەس بیت کاتێک منداڵەکەت بیانوو دەگرێت، بەڵام هەوڵبدە ئارامیت بپارێزیت پێش ئەوەی ڕەفتاری منداڵەکەت باسبکەیت.
مەیبەخشە
خێراترین ڕێگا بۆ وەستاندنی بیانووگرتن پێدانی ئەوەیە کە منداڵەکە دەیەوێت، لا کاتێکدا تۆ دەتوانیت ئەوە بکەیت بە ڕێگایەکی دیاریکراو کاتێک تۆ ناتوانیت بەرگەی مامەڵەکردنی ئۆتیزم بگریت. منداڵەکەت فێردەبێت بیانووبگرێت بۆ ئەو شتەی دەیەوێت.
هەستی منداڵەکەت بزانە
لەجیاتی ئەوەی بە منداڵەکت بڵێی بوەستێت لە گریان، دەتوانیت بهێڵیت ئەو بزانێت کە تۆ لە هەستەکانی تێدەگەیت. دەتوانیت هەستەکان بسەلمێنیت بەبێ ئەوەی ئەوەی دەیەوێت پێی بدەیت. بۆ نموونە ووتنی شتێکی وەک،” دەزانم تۆ توڕەیت کە ناتوانیت ئەو یاریەت هەبێت، بەڵام لە ئێستادا ناتوانین بیکڕین. لەوانێیە بۆ جاری داهاتوو”. ئەمە وا لە منداڵەکەت دەکات کە بزانێت تۆ هەست بە خراپی کە ئەو هەست بە خراپی بکات، بەڵام هیچ شتێک نیە بتوانیت بیکەیت لە ئێستادا.
چۆن مامەڵە لەگەڵ لەدەستانی کۆنترۆڵدا بکەیت؟
باشترین ڕێگا بۆ ڕێگەگرتن لە لەدەستدانی کۆنترۆڵ لە منداڵەکتدا پێشبینیکردن و خۆلادانە لە هەڵەکان، ئەمەش دەکرێت دوورکەوتنەوە بێت لە قەرەباڵغی و دامەزراندنی ڕۆتینێکی دیاریکراو و پلانڕێژیی لە پێشەوە.
هەرچۆنێک بێت کاتێک لەدەستدانی کۆنترۆڵ ڕوودەدات، دەتوانیت ئەم بۆچوونانەی خوارەوە تاقی بکەیتەوە:
١- ژوورەکە یان شوێنەکە جێبهێڵە تا یارمەتی منداڵەکەت بدەیت ئارام ببێتەوە.
٢- تێکی باش هەڵبژێرە کاتێک منداڵەکەت وەرگرە بۆ فێربوون و فێرکردنی ڕاهێنانەکانی هەناسەدان و بیرکردنەوە و ژماردن لە یەک تا دە.
٣- ڕیگرتن لە برینداربوونی منداڵەکەت یان کەسانی تر لە کاتی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵدا بە مانەوە لە شوێنێکی سەلامەت.
٤- ئارام بە وەک چۆن منداڵەکەت هەست بە نائومێدی و خراپی لەدەستدانی کۆنترۆڵ دەکات.
٥- پشت بە مەنتق مەبەستە لەگەڵ ئەو منداڵانەی کە لەدەستادانی کۆنترۆڵیان هەیە.
هەندێک جار دەتوانیت ئەو زانیاریانەی دەیزانیت دەربارەی مناڵەکەت بەکاری بهێنیت بۆ لادان کاریگەریە باوەکان:
– زانینی هەستیاریەکانی منداڵەکە وەک دەنگی بەرز، ڕووناکی، و بۆنی قورس.
– تینی ڕۆژانە بزان وەک خوێندنەوەی چیرۆکێک پێش خەوتن خواردنی خواردنێکی دیاریکراو بۆ نانی بەیانی.
– پەسەندترین شوێن و شتی منداڵەکە بزانن وەک یاری داینەسور، پەسەندترین بەتانی، یاخود فرۆشگایەکی دیاریکراو.
کاتێک ئەم زانیاریانەت هەبوو ئاسانتر دەبێت کاریگەریەکانی لەدەستدانی کۆنترۆڵ دیاری بکەیت .
نموونە، ئەگەر منداڵەکەت حەز لە هەستێکی دیاریکراو ناکات وەک لایتی بریقەدار، بەڵام تۆ لە شوێنێکی گشتیدایت کە ڕووناکی گەشی تێدا هەیە، هەوڵ بدە دووبارە منداڵەکەت ئاراستە بکەیت بۆ ئەوەی خۆت لەم ناوچەیە بەدوور بگریت.
ئەمانە هەندێک کەرەستەن کە پێویستە لە سندوقی چارەسەری لەدەستدانی کۆنترۆڵی لە ئۆتیزم هەبێت:
– یاری جوڵاو
– قووڕی دەستکرد، هەویر
– چاویلکە
– پەسەندترین مۆسیقا
– پەسەندترین یاری
– مەتەڵ
– ئامێری مۆسیقا ژەنین
لەدەستانی کۆنترۆڵ، بیانووگرتن، و هێرشبردن لەوانێیە بەشێک بن لە گەورەبوونی منداڵەکەت لە شەبەنگێکدا. لەکاتێکدا دەکرێت ئەمانە قورس بن ڕێکبخرێن لە کاتی خۆیدا، هەبوونی بەرنامە ڕێژی ڕاست دەتوانێت بە دیاریکراوی تواناکانی ئەو بەرەو پيشەوە ببات تا دەست بگرێت بەسەر هەستەکانیدا لە داهاتوو.

