‎ستراتیجەکانی ڕێگری کردن و پێش گرتن لە هەڵچوونەکانی منداڵانی ئۆتیستیک

لە خوارەوە چەند خاڵێکمان باس کردەوە تا لە کاتە سەختەکانی هەڵچوونی منداڵی ئۆتیزم بتوانن یارەمەتیان بدەن و ڕێگر بن لە خراپ بوونی بارودۆخەکە .

دۆزینەوە و لابردنی هۆیە هەستیەکان کە منداڵەکە هەستیارە پێی

لەوانیە ئاگادار بیت کە منداڵەکات هەندێک هۆی هەستی وەک دەنگە دەنگ وقەرەبالغی و ڕووناکی بەهێز و بۆنی تیژ بێزاری دەکەن و دەبنە هۆی هەڵچوونی یان ئیزعاج کردنی بۆیە دەبێ ئەم هۆیانە بزانی و بیان نووسیەوە تا ئاگاداری بی لە کاتی ڕوودانی هەڵچوون منداڵەکەت دووربخەیەوە لەو شوێنانەی ئەمانەی لێیە

2-هەوڵی خافلاندنی منداڵەکەت بدە

ئەم ستراتیجیە کاتێک بە سوودە کە منداڵەکەت بە تەواوی هەڵنەچووە و کۆنترۆڵی لە دەس نەداوە ئەو کات دەتوانی سەرنجی بۆ لای شتێکی دلخوازی ڕابکێشی کە دلی خۆش دەکات جا ئەم شتە یاری بێت یان بەرنامەیەکی tv بێت .

3-کارێکی وا بکە کە منداڵەکات هەست بە ئارامی بکات

ئەوەش بەوەی منداڵەکەت ببە بۆ شوێنێکی هێمن و بێدەنگ وە هەرچی شتێکی تیژ وەک جەقۆ و مقەست دوور کەوە لێی یان هەر شتێک کە ئازاری جەستەی دەدات .وە توند لە باوەشی بکە و بە هێواشی لایلایەی پێ بکە بەڵام ئەمە لە منداڵێک بۆ منداڵێکی تر جیاوازە هەندێک منداڵ حەز بە باوەش دەکەن لەم کاتە هەندێکیان تەنها بوونت لە لایان بەسە .

4-هێدفۆنی نەهێشتنی ژاوەژاو بۆ منداڵەکەت بکڕە

ئەومنداڵانەی کە بە دەنگە دەنگ بێزار دەبن و هەڵدەچن باشترین چارەسەر بەکارهێنانی ئەم جۆرە هێدفۆنانیە بۆیان دەتوانن لە کاتی بازار کردن یا لە کۆبوونەوە خێزانیەکان لەگوێیان بکەن و ژاوەژاو کاریگەریان لەسەر نەکات .

5-جانتای لەناکاو بۆ هەڵچوون ئامادە بکە هەموو کات

ئەو منداڵانەی لە دەرەوە زیاتر تووشی هەڵچوون دەبن پێویستە دایک و باوک جانتایەکی ئامادە کراویان هەبێت بە پێی ئارەزوو و سروشتی منداڵەکەیان کە پێک هاتبێت لە یاریە دڵخوازەکانی ئایپاد وکۆمەڵێک یاری جۆراو جۆر کە بتوانی منداڵەکەتی پێ ئارام بکەیەوە.

6-هێمن بە

لە کاتی هەڵچوونی منداڵەکەت گرینگترین کار کە بیکەی ئەوەیە ئارامی خۆت بپارێزی چونکە منداڵی ئۆتستیک لە کاتی هەڵچوون کۆنتڕۆڵ لە دەست دەدەن کەمترین جوڵانەوەی تۆ بە هەڕەشە دەبینرێت لە لای ئەو بۆیە تا پێت دەکرێت بە دەنگی نزم و نەرم قسە بکە و جوڵەی زۆر و لەناکاو مەکە تا تۆ هێمن بیت منداڵەکەشت هێمن ترر دەبێت.

7-ئاگاداری خواردنی منداڵەکەت بە

زۆر جار خواردن رۆلێکی گەورەی هەیە لە تێکدانی میزاجی منداڵەکەت و زیاد کردنی هەڵچوونەکانی ،زۆر دایک و باوک سیستەمی خۆراکی منداڵیان دەکەن بە گلوتن فری بۆ کەمکردنەوەی هەڵچوونەکان ،دەتوانی ئەگەر ئەو سیستەمە نەگونجاوە بۆ منداڵەکەت هەوڵ بدە شەکر لە ناو خواردنی کەم بکرێتەوە چونە هەندێک لە منداڵانی ئۆتستک شەکر ئاستی دڵەڕاوکیان زیاد دەکات .

Leave a comment

Design a site like this with WordPress.com
Get started